٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٤:١٢
فەرمایشەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی بەرپرسانی وەزاڕەتی ئیتلاعات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی کردهوه : وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران " مەتەرێزێکی زۆر گرینگ و هەستیار " و " چاوی بینا و بێداری نیزامی ئیسلامیە " .

حەزرەتی  ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی  ڕێبەری  باڵای  شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران   ئەمڕۆ  سێشەمە  لە  چاوپێکەوتنی   وەزیر  و  جێگران  و بەڕێوەبەرانی  وەزاڕەتی  ئیتلاعاتی  ئێران  بە  ئاماژە  بەوەی  کە  بنەما  و   ئاڕاستەکانی  شۆڕشی  ئیسلامی    دەبێ  بە  تەواوەتی  لەم  وەزارەتخانەیەدا  بپارێزرێن  فە رمووی    وەزارەتی  ئیتلاعات   توێکڵی   سەختی  نیزامی  کۆماری  ئیسلامیە  و  بە  هیچ  جۆر  نابێ  سست  بکرێت .

حەزرەتی  ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی  ڕێبەری  باڵای  شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران    بە  پێداگری  لەسەر   بەهێز  کردنی   لایەنە  مەعنەوی  و  باوەڕیەکان  لە  وەزارەتی  ئیتلاعاتی  ئێراندا   جەختی  کردەوە  :  ناکام  بوونی  ئیستکباری  جیهانی    لە  هەمبەر  نیزامی  ئیسلامی    سەرەڕای    پیلانی  زۆر  و   و  فێڵ و دهۆی   جۆربەجۆر  کە  لە    ڕۆژی  یەکەمەوە  دژی  شۆڕشی  ئیسلامی  بەکاریان  هێنا  تەنیا  بە  پاڵپشتی  ئیمان   مسۆگەر  بوو   .

بەڕێزیان  بە  ئاماژە  بە  پۆتانسیڵی  باڵای    وەزارەتی  ئیتلاعاتی  ئێران   لە  دارا  بوونی   هێز  و گەنجانی  باوەڕ دار  و شۆڕشگێر  جەختی  کردەوە    نەوەی  نوێ   وەزارەتی  ئیتلاعات   دەبێ  وەک  ڕابردوو   بایخ باوەڕ  و شۆڕشگێڕ  گەشە  بکات  .

حەزرەتی  ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی  ڕێبەری  باڵای  شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران    فەرمووی  بەدی  هێنانی  هێڵی  مەودا  لە  گەڵ   سەرووی  لایەنی   ئیستکبار  واتە  ئەمریکا  لە  گرینگترین  بنەماکانی    ئیمام  خومەینی  -ڕە-   بناغەدانەری  کوماری  ئیسلامی  ئێرانەو  ئەم   پرسە   خەم ساردی  و سازش  هەڵناگرێ   .

  حەزرەتی  ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی  ڕێبەری  باڵای  شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران    جەختی  کردەوە    وەزارەتی    ئیتلاعات  لە  هەر  بەشێکدا  کە  دەتوانێ  بنکەیەک  بۆ  بۆسەنانەوە ی   دۆژمن  و  زەبر  وەشاندن  لە  نیزامی  ئیسلامی   بێت  دەبێ  ئدامادە  بێت  و   ئەو  بەشە  وەک  بازنەی  چالاکی  خۆی  بزانێ  ....

کۆتایی کورتە نامە/310